مه‌سرور بارزانی بۆ تیمی فریاگوزاری هه‌رێم: ئه‌وه‌ی ئێوه كردتان دووپاتكردنه‌وه‌بوو كه ئێمه خه‌ڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین
له‌میانی پێشوازیكردن له تیمی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یاندنی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا به‌ناوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی تیمه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامدانتاندا، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بوو كه ئێمه خه‌ڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خوشك و براكانمان له هه‌ر كوێی دونیابن درێژده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه، رایگه‌یاند، به‌ڕاستی ئێوه سه‌ری ئێمه‌تان به‌رزكرده‌وه و شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رمی هه‌مووتان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه زۆرجار كه‌وتوینه‌ته حاڵه‌تی ئاوا كه پێویستیمان به یارمه‌تی خه‌ڵكی دیكه هه‌بووه، كه ده‌رگایان بۆ كردووینه‌ته‌وه ده‌زانین كه چه‌ند خێرێكی گه‌وره‌یه و ئێستاش كه ئێمه ده‌توانین ئه‌م یارمه‌تییه بگه‌یه‌نین به خه‌ڵكی لێقه‌وماو، دووباره ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت و له توانای ئێمه‌دا بێت، ئێمه هیچ كات چاكه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌بیرناكه‌ین و هه‌میشه دڵ و مێشك و رۆحمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه لێقه‌وماون و پێویستییان به یارمه‌تی ئێمه هه‌یه.
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا:
به‌ناوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌مه‌وێت لێره‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئه‌و خوشك و برا خۆشه‌ویستانه بكه‌م، له رۆژی یه‌كه‌م، كه بوومه‌له‌رزه له باكوور و رۆژئاوای كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی توركیا و سووریا روویدا، به‌هانای ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه چوون، تیمه‌كان پێكهاتبوون له تیمی به‌هاناچوونی خێرا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیمی فریاگوزاری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی.
بێگومان وه‌كو یه‌كه‌م تیمی فریادڕه‌س گه‌یشتنه ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه، به‌داخه‌وه زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زۆر كه‌سیش له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا مابوونه‌وه، ئێوه توانیتان بگه‌نه ئه‌وێ و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژبكه‌ن، به‌ڕاستی سه‌ری ئێمه‌تان به‌رزكرده‌وه و شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رمی هه‌مووتان ده‌كه‌ین، ئیشه‌ڵڵا خوا خێرتان بنووسێ و ئه‌وه‌ی ئێوه كردتان، دووپاتی ئه‌وه‌تان كرده‌وه كه ئێمه خه‌ڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خوشك و براكانمان له هه‌ر كوێی دونیابن درێژده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن ویژدان له هه‌ركوێی دونیا بێت، سه‌ری به ئێوه به‌رزه و شانازیتان پێوه‌ده‌كات.
من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیتان لێبكه‌م، سوپاستان بكه‌م و به‌خێرهاتنه‌وه‌تان بكه‌م و پێتان بڵێم، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌وه‌ی كه ده‌ستی یارمه‌تی درێژبكه‌ین بۆ هه‌ر كه‌سێكی لێقه‌وماو كه پێمان بكرێت، له هه‌ر شوێنێك بێت.
ئێمه زۆرجار كه‌وتوینه‌ته حاڵه‌تی ئاوا كه پێویستیمان به یارمه‌تی خه‌ڵكی دیكه هه‌بووه، كه ده‌رگایان بۆ كردووینه‌ته‌وه ده‌زانین كه چه‌ند خێرێكی گه‌وره‌یه و ئێستاش كه ئێمه ده‌توانین ئه‌م یارمه‌تییه بگه‌یه‌نین به خه‌ڵكی لێقه‌وماو، دووباره ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت و له توانای ئێمه‌دا بێت، ئێمه هیچ كات چاكه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌بیرناكه‌ین و هه‌میشه دڵ و مێشك و رۆحمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه لێقه‌وماون و پێویستییان به یارمه‌تی ئێمه هه‌یه.
من جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و ده‌زانم تیمه‌كانی ئێوه هه‌ندێكیان ماونه‌ته‌وه له توركیا و سووریا، به‌تایبه‌تی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كه له هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ندێك كه‌مپ و گه‌یاندنی یارمه‌تی زیاترن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو رۆژه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌وێبوون، توانیوتانه خه‌ڵكێكی زۆر رزگاربكه‌ن، كه ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ش رێز و پێزانینیان بۆ ئێوه هه‌بووه و پێزانینی خۆیان به ئێمه گه‌یاندووه، به فه‌رمیش باسی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئێوه وه‌كو یه‌كه‌م تیمی فریادڕه‌س و خزمه‌تگوزار گه‌یشتوونه به‌و شوێنانه‌ی كه پێویستییان به هاوكارییه‌كانی ئێوه هه‌بووه.
بۆیه جارێكی دیكه به‌ناوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشیتان لێبكه‌م و به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئێوه بكه‌م و هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن و ته‌ندروستبن. ده‌زانم چه‌ند كه‌سێكتان هه‌ندێك ئازارتان به‌ركه‌وتووه و ئێوه‌ش هه‌ر سه‌لامه‌تبن، سوپاستان ده‌كه‌م، زۆر زۆر به‌خێربێنه‌وه.
من زیاتر ماندووتان ناكه‌م، هه‌ر خۆتان ماندوون، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ڕێگه‌وه‌ن و هه‌ندێكیشتان رێگه‌تان دووره و ده‌بێت بگه‌ڕێنه ماڵه‌وه، بۆیه زیاتر كاتتان ناگرم و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رزبن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێمان بكرێت بۆ پشتگیری ئێوه به‌رده‌وامده‌بین. سوپاس.