سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان و ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان و بەرپرسانى حزبى و حکومى و نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی و فەرماندەى هێزەکانى پێشمەرگە لە شاری هەولێر، بەشداربوون لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن .