لە هەولێر.. پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندایە
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە سەنتەری شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتیی پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ دەکرێت کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و پێكهاتووە لە:-
- دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژایی (1200)م، کە لە سەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆی هەولێر.
- ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و بەشێکی زۆری گرفتی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری کەم دەکاتەوە و گوشارەکانی سەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكەش چارەسەر دەکات.