سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023.2.21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵلای برای.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت ، هەروەها دووپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆر کردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.