پیشانگایەکی تایبەتى بواری منداڵان و دوو هۆڵی وەرزش و سینەمای منداڵان کرایەوە
ئەمرۆ دووشەممە 2023.3.13، ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵانی هەولێر، لەچوارچێوەى کارو چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، لەڕێورەسمێکدا پیشنگاى تایبەتى بواری منداڵانی بۆ ئاریان عەبدولخالق سەرسام و هوڵێکی سینەما و هۆڵێکی وەرزشی منداڵانی کردەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگرى پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پیشانگاکە و هۆڵەکانی وەرزش و سینەما دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵانی هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.