پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق و کوونسڵی هەنگاریا لە هەولێر کرد
ئه‌مرۆ دووشەممە 2023.3.13، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئه‌نتێلا تارا، بالێۆزی هه‌نگاریا له عێراق و ئه‌نتێلا تۆن، كونسڵی گشتی هه‌نگاریا له هەولێر و شاندێکی یاوه‌ریان كرد.
لە دیدارەکەدا، دوای جەخت کردنەوە لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەسەر ڕەوشى ناوچەکە بەگشتى و پرۆژە و هەماهەنگی و کاریی هەردوولا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ وڵاتی هەنگاریا دۆستایەتی و پەیوەندیەکی تۆکمە و باشمان هەبووە و هیوادارین ئەو دۆستایەتی و پەیوەندییەی نێوانمان پەرەی زیاتری پێبدرێت.
دواتر هه‌ریه‌ك له باڵیۆز و كونسلی گشتی هه‌نگاریا ستایشی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد له‌و روانگه‌وه‌یەوە كه پایتەختی هەرێمی کوردستان گەشەسەندن و گۆڕانكاری خێرای به خۆیه‌وه بینیەوە و پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه به ئاشكرا به سیمایی ئه‌و شاره‌وه دیاره.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆكی هه‌نگاریا و دیداری لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سەرۆکی حكومه‌ت كرا و هەردوولا تەئکیدیان لەوەکردەوە كه ئه‌وه خۆی لەخۆیدا ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانی وڵاته‌كه‌یانه.
له کۆتایشدا پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی وڵاتی هه‌نگاریای کرد له شه‌ڕی دژ به تیرۆستانی داعش و هاوکاری و یارمەتی و هەماهەنگییەکانی له‌گه‌ڵ پێشمەرگە و هاوپەیمانان.