پیشانگای وێنەى هونەرمەندە بە ئەزموونەکانى شارى هەولێر کرایەوە و رێزلێنان پێشکەش بە شانۆکارێکى بە ئەزموون کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2023.3.14، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى چالاكیهكانى 13ههمین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە گەلەرى سەندیکاى هونەرمەندان، پیشانگای وێنەى هونەرمەندە بە ئەزموونەکانى شارى هەولێرى کردەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعودکاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پیشانگاکە پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، پاشان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە باخچەی سەندیکا لە رێوەسمێکی تایبەتدا رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستاو شانۆکاری بە ئەزموون (زاهير محمود) کرد، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر لە وتە یەکدا کارو چالاکیە هونەرییەکانى هونەرمەندی بەرز نرخاند و جەختی لە پێشوەچوونى زیاتر بزاڤی شانۆیی لە هەولێر پایتەخت کردەوە کە ریشەیەکى مێژووی هەیە.