لە هەولێر.. خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە (11) هونەرمەند و نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس کرا

لە هەولێر.. خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە (11) هونەرمەند و نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس کرا


ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.3.15، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 13هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ڕێورەسمێکى تایبەتدا بەبۆنەى 11ى ئادار و ڕاپەرین و ئازادى شارى هەولێر و لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و ئەو خزمەتە زۆرەى پێشکەشى بزافى ڕۆشنیبرى و هونەری شارەکەیان کردووە، خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە (11) هونەرمەند و نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس کرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان ئامادەى بوون، لەلایەن پارێزگارى هەولێر خەڵاتى ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا و وێڕاى پیرۆزبایی هیواى تەمەن درێژى و بەردەوامى و سەرکەوتنى بۆ خواستن.