رێزلێنان پێشکەش بە شانۆکارێکى بە ئەزموونى شارى هەولێر کرا
رۆژی سێ شەمە 2023.3.14، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکى تایبەتدا خەڵاتى ڕێزلێنان لە تەمەنێك كار و بەرهەمی هونەرى پێشکەش بە هونەرمەندی شانۆکار (زاهیر مەحموود) کرا.
لەڕێورەسمەکەدا کە لەلایەن لقى هەولێرى سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕێکخرابوو و هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر لە وتەیەکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لەهەونەرمەند، کار و چالاکیە هونەرییەکانى هونەرمەندی شانۆکار(زاهیر مەحموود)ى بەرز نرخاند و جەختی لە پێشوەچوونى زیاتر بزاڤی شانۆیی لە هەولێر پایتەخت کردەوە.