پیشانگایەکی فوتۆگرافى کرایەوە

پیشانگایەکی فوتۆگرافى کرایەوە


ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.3.16، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى کارو چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، پیشانگایەکى فوتۆگرافى لەژێرناونیشانى هەولێر بۆ فۆتۆگرافەر سەردار قادر لە پارکى شانەدەر کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.