لە هەولێر... بۆ یەکەمین جار کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان سازکرا

لە هەولێر... بۆ یەکەمین جار کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان سازکرا


ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.3.16، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى کار و چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، بۆ یەکەمین جار لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان بە بەشدارى زیاتر لە (70) ئوتۆمۆبێلى جۆرا و جۆرى کلاسیک و کۆن سازکرا.

ئۆتۆمۆبێلەکان کە مۆدێلیان لە خوار ساڵەکانى 1990 تاکو 60 و پەنجا کانیشى بوون، بە نمایشێکى جوان و سەرنج ڕاکێش و بەدواى یەکەوە لە بەردەم پارکى شانەدەر دەستیان بە نمایش کردن کرد بۆ نێو بازاڕ و لەوێشەوە بۆ بەردەم پارێزگاى هەولێر، ئەمەش هەم خۆشى و شادییەکى بە هاوڵاتییان بەتایبەتى ئەوانەى حەز و خولیایان ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبێلانەیە بەخشى، هەمیش بە خاوەنى ئوتۆمۆبێلەکان.