لە سەر قەڵاى هەولێر... ئێوارە ئاهەنگێکى گۆرانی و موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەڕێوەچوو

لە سەر قەڵاى هەولێر... ئێوارە ئاهەنگێکى گۆرانی و موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەڕێوەچوو


ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى 2023.3.17، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، لە سەر قەڵاى هەولێر، ئێوارە ئاهەنگێکى گۆرانی و موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر بەڕێوەچوو.

لەئێوارە ئاهەنگەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و عەقید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆ و جەماوەرێکى زۆر و ئامادەى بوون، لە لایەن بەشێک لە قوتابیانى کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر، چەندین پارچە موزیک و گۆرانى پیشکەشکرا و ئیوارەکەیان ڕازاوەتر کرد.