بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانیەتی بازدانی ئەسپسواری کراوە لە یانەی وەرزشی ئەسپسواری ھەولێر بەڕێوەچوو
ئێوارەی هەینی 2023.3.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، پاڵەوانیەتی بازدانی ئەسپسواری کراوە لە یانەی وەرزشی ئەسپسواری ھەولێر بەڕێوەچوو.