پارێزگاری هەولێر، سەردانی پیشانگایەکی کاری دەستی کرد
ئێوارەی هەینی 2023.3.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لە سەر قەڵای هەولێر، سەردانی ،پیشانگایەکی کاری دەستی کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی گرەیس بۆ پشتگیری و بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی توانای لاوان ڕێکخرابوو.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی پیشانگاکە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ بەشداربووانی خواست.