له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێره‌وه لاوێكی كورد به رۆیشتن به‌ره‌و مه‌زاری نه‌مران له بارزان كه‌وته رێ ..
لە چوارچێوەى چالاكییه‌كانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 لەسه‌ر قه‌ڵاتی دێرینی هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی له ئاواره ئه‌سعه‌د سلیمان" ئه‌و كوره لاوه كرد" كه بریاری داوه به شێوازی رۆیشتن و به پێی قۆناغ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له بارزانی لانه‌ی شێران بكات...
ئاواره ئه‌سعه‌د سلیمان" دووپاتیكرده‌وه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی ئه‌و چاڵاكیه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه" كه په‌یمان دووپات بكه‌مه‌وه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی رۆحی كه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و رێبازی كوردایه‌تییه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه" ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت: كه له ماوه‌ی سێ رۆژدا هه‌وڵده‌ده‌م بگه‌مه سه‌ر مه‌زاری نه‌مران و (قورئان وقه‌ڵه‌م و ئالای كوردستان) ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ئه‌مرۆ به شانازیه‌وه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو پێشكه‌شم كرا له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران به‌جێبهێڵم ..