هه‌ولێر: ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نج و لاوانی خۆبه‌خش پاڵپشتی له ((چاڵێنجی فرێمەدە))ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن
لە چوارچێوەى چالاكییه‌كانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شدا" ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نج و لاوانی خۆبه‌خش بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ((چاڵێنجی فرێمەدە)) كه‌وا له‌لایه‌ن پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو راگهێندرابوو" به‌شداریان له خاوێن كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرد. له وته‌یه‌كیشدا بۆ میدیاكاران پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند كه پێویسته هه‌ر كه‌سێك به‌رپرسیاریه‌تی خوێ له پاك و خاوێن راگرتنی ئه‌و شوێنه‌ی تێدا ده‌حه‌وێته‌وه رابگرێ. به جۆرێك ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێ پێویسته دوای به‌كارهێنانی هه‌ڵیانبگرێته‌وه و له‌ناو شوێنی تایبه‌ت دایبنێن، به‌گشتی پێویسته هۆشیاری ژینگه‌یی له كوردستان ببێته كولتوور...
پارێزگاری ههولێرداواشی لە هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌تی كرد" كە لەو هەڵمەتەدا بەشداربن و هیچ شتێک له پاشماوه‌كان لەدوای خۆیان بەجێنەهێڵن.