پارێزگاری هەولێر: ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پیرۆز كرد
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی 28 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان" سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانی له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن غه‌فوور مه‌خموری سكرتێر‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان" پێشوازی گه‌رمی لێكرا.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزكردنی ئه‌و یاده" هیوای خواست هه‌مووان له هه‌ولێر به رۆحی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی په‌ره به ژیانی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی بده‌ن و به یه‌ك تیم كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی زێدی خۆیان بكه‌ن.