ههولێر:مهلا مستهفا مهسعود بارزانی و پارێزگاری ههولێر سهردانی خانهوادهی ئاڤان نزاریان کرد
ئەمشەو 18-3-2023 مەلا مستەفا مەسعود بارزانی بەیاوەری ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی ئاڤان نزاریان کرد…
ئەو کچەی لە ١٢ /٣ لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەر مەزاری نەمران لەگەڵ خانەوادەکەی دووچاری ڕووداوی هاتوو چۆ بوون بەم هۆیەوە دەستێکی لەدەستدا …
دواتر بەفەرمانی سەرۆک بارزانی ڕەوانی دەرەوەی وڵاتکرا و دوای گەڕانەوەشی مەلا مستەفا بۆ هەواڵ پرسین و گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی سەردانی ناوبراوی کرد و هیوای تەندروست باشی بۆ خواست لەلایەن خانەوادەی ئاڤان نزارەوە زۆر سوپاسی خەم خۆری و پەرۆشی سەرۆک بارزانیان کردوو دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی برەو بە خەباتی کوردایەتی خۆیان بدەن