لە هه‌ولێر.. بە ئامادەبوونى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (هۆتێلی حه‌یات ریجێنسی ) کە براندێکى جیهانە کرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.3.19، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە باڵوێز و کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتانی جیهان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، له رێوره‌سمێكدا (هۆتێلی حه‌یات ریجێنسی ) کە براندێکى جیهانە لە شاری هەولێر كرایە.
شایەنی ئاماژه پێدانه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه بازرگانییه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌ولێر، ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و هاووڵاتییان به شیوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پلانه ستراتیژی و درێژخایه‌نه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له رێگه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌وڵده‌درێت هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێندرێت و كه‌رته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی زیاترى پێ بدرێت.