پارێزگاری هەولێر.. سەردانی ئاسایشی بازگەکان، پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و هاتووچۆ و هاوڵاتییانی کرد

پارێزگاری هەولێر.. سەردانی ئاسایشی بازگەکان، پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و هاتووچۆ و هاوڵاتییانی کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.3.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە بە بۆنەى جەژنی نەتەوەیى نەورۆز و بۆ نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بۆ ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ئامادەکراوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لە چوونە سەیران و پابەندبونی هاوڵاتییان لە پاراستنی ژینگە لە سەیرانگە و شوێنە گشتیەکان، سەردانی ئاسایشی بازگەکان و پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و هاتووچۆ و بە شێک لەو هاوڵاتییانە کرد کە بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە سەیرانگاکان کردبوو.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی كرد و لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن دەستخۆشی لێکردن، داواشی لە هاوڵاتییان کرد پاکو خاوێنی و ژینگەی سەیرانگە و شوێنە گشتیەکان بپارێزن.
.