شاندێکی شارى ناشڤیڵ، سەردانی هەولێری پایتەخت دەکەن

شاندێکی شارى ناشڤیڵ، سەردانی هەولێری پایتەخت دەکەن



یەکشەممە 2023.3.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئەمریکا کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و پارێزگاى ھەولێر کرا لەپێناو پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی هاتنی شاندێکی شارى ناشڤیڵ کرا کە بڕیارە سەردانی هەولێری پایتەخت بکەن، پاشان تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ناشفیڵ و ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە پرسی دروستکردنى دەستە خوشکى لە نێوان هەردوو شاردا هاتۆتە ئاراوە.