سەبارەت بە هەناردەکردنى بەرهەمى خۆماڵى کارگەکان و ساغکردنەوەیان لە بازاڕى وڵاتان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

سەبارەت بە هەناردەکردنى بەرهەمى خۆماڵى کارگەکان و ساغکردنەوەیان لە بازاڕى وڵاتان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا


ئەمڕۆ دووشەممە 2023.3.27، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هێمن قادر، جێگری پارێزگار، سەبارەت بە هەناردەکردنى بەرهەمى خۆماڵى کارگەکان و ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیانن لە بازاڕى وڵاتان و هاوردەکردنى مەوادى یەدەگى کارگەکان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و بەڕێوەبەرى گەشەپێدانى پیشەسازى هەولێر و بەڕێوەبەرى گومرگى هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆکردن لە بارەى چۆنیەتى هەناردەکردنى بەرهەمى خۆماڵى کارگەکان و هاوردەکردنى مەوادى یەدەگى کارگەکان، جەخت لە کوالێتی و ستانداردە جیهانییەکانى بەرهەمەکان و دانانى میکانزمێک لەوبارەیەوە کرایەوە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تەواوى پاڵپشتی پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و دابین کردنی پێداویستیەکان و ھەماھەنگی و کارئاسانى پێویست لە ھەموو بوارەکان لە پێناو هاندانی هەناردەکردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمى خۆماڵى کارگەکان و ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیانن لە بازاڕەکانى وڵاتانی دەرەوە.