بۆ ڕێکخستن و چاکترکردنى کارەکانى سەربڕخانە و مەیدانی ئاژه‌ڵان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.3.28، بە سەرپەرتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارى پێویستى خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و تەندروستی بۆ ڕێکخستن و چاکتر بەڕێوەچوونى کارەکانى سەربڕخانە و مەیدانی ئاژه‌ڵان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگری پارێزگار و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ و نوێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و قائیمقامی قەزایى پیرمام و بەڕێوەبەرى ڤێتەرنەرى و نوێنه‌ری داواكاری گشتیی ئاماده‌ی بوون، لیژنه‌یه‌ك پێکهێنرا بۆ به دواداچوون له ته‌ندورست بوونی مەیدانی ئاژەڵان بە ڕه‌چاوکردنى رێنماییە پزیشكییەکانی ڤێتەرنه‌ری وه‌ك سه‌بڕخانه‌یەک و چارەسەرکردنى کێشە و كه‌موكوڕییه‌كانی.
لە تەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى ڕێکخستنەوە و خزمەتگوزاریی ژینگەیی کرا و تیشک خرایە سەر چارەسەرکردنى کێشە یاسایی و کارگیڕییەکان و هەڵگرتنى هەموو ئەو زێدەڕۆیى و سەرپێچیانەى ئەنجامدراون.