پارێزگاری هەولێر: "قەرەچووغ و قەراج و کەندێناوە لای ئێمە گرنگی خۆی هەیە و ئەوپەڕی ئاسانکاری دەکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئهو ناوچهیه کە قوربانییەکی زۆریانداوه"
پارێزگاری هەولێر: "قەرەچووغ و قەراج و کەندێناوە لای ئێمە گرنگی خۆی هەیە و ئەوپەڕی ئاسانکاری دەکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئهو ناوچهیه کە قوربانییەکی زۆریانداوه"
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.3.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار، سەردانی لقی23ی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد و لەلایەن سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق پیشوازی لێکرا.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە قائیمقامی قەزایی مەخموور و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی سنوورەکە و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەرپرسی ناوچەکانی سنووری لقی 23ی قەرەچووغ ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، باسى لە گرینگی دەڤەری قەرەچووغ و مێژووی ئەو سنوورەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، دەستی خزمەتگوزاری دەگەیەنینە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: " قەرەچووغ و قەراج و کەندێناوە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە لای ئێمە و لەو سنوورە ئەوپەڕی ئاسانکاری دەکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئهو ناوچهیه کە قوربانییەکی زۆریانداوه".
ڕاشیگەیاند: "دەمانەوێت دڵنیایی بدەینە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە و سەرجەم دانیشتوانی سنووری پارێزگاکەمان ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتکردنیان پێگەیشتووە".
لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی لقی23ی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسی پارێزگاری هەولێری كرد بۆ سەردانەکەی و بۆخزمەتکردنی زیاتر دەڤەرەکە و هاوڵاتییانی ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.