لە هەولێر... سەدان حاویەی ئاسنی لە جۆری شێوە کارتۆنی منداڵان، بەسەر قوتابخانەکانی خوێندنی سەرەتایی دابەشکرا

لە هەولێر... سەدان حاویەی ئاسنی لە جۆری شێوە کارتۆنی منداڵان، بەسەر قوتابخانەکانی خوێندنی سەرەتایی دابەشکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.30، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزى هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی قوتابخانەکان لە قوتابخانەی 11ى ئازاری بنەڕەتی، دەستیکرد بە دابەشکردنی سەدان حاویەی ئاسنی لە جۆری شێوە کارتۆنی منداڵان، بە سەر قوتابخانەکانی خوێندنی سەرەتایی.

لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە سەرپەرشتیار و مامۆستایان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر لەوتارێکدا دەستخۆشی لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

جێگەى باسە، لە سەرەتاى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە هەڵمەتێکى گشتگیرى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان دەستى پێکرد.