لە گەلەرى میدیا.. پیشانگایەکى فۆتۆگرافى کرایەوە
لە گەلەرى میدیا..
پیشانگایەکى فۆتۆگرافى کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.30، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى 32 مین ساڵیادى کۆڕەوە مەزنەکەى بەهارى ساڵى 1991 و لە ژێرناونیشانی "کۆڕەو زامێکە لە جەستەی نیشتیمان" لە گەلەرى میدیا، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەشێک لە وێنەگرە جیهانیەکان بۆ هونەرمەند و ئەرشیف دۆست (مەهدی شەفیق) کرایەوە.
لە پیشانگاکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.