لە هەولێر.. کۆتایی بەخولێکی خوێندنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی هێنرا
ئەمشەو پێنجشەممە 2023.3.30، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لە مزگەوتی حاجی یەحیا، دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا، لەڕێورەسمێکدا کۆتایی بە خولی خوێندنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز هێنا و ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵات بەسەر بەشداربووانی خولەکە سازکرد.