لە هەولێر.. پاڵەوانیەتی خانزادی شەترەنجی نیودەوڵەتی بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. پاڵەوانیەتی خانزادی شەترەنجی نیودەوڵەتی بەڕێوەچوو


ئەمشەو پێنجشەممە 2023.3.30، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وسەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان و بەڕێوەبەری لاوان، پاڵەوانیەتی خانزادی شەترەنجی نیودەوڵەتی خێرا (بلیتز )کەزیاتر لە 106 یاریزانی کوڕ و کچ لە ھەموو تەمەنەکان بەشداریان کردووە لە وڵاتانی عێراق و تورکیا و ئیران و سوریا و ئەمریکا و هند و ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەم پاڵەوانیەتیە، بەسیستەمی سویسڕی بە نۆ گەڕ و لەماوەی یەك ڕۆژ تەواو دەبێت کە لەهۆڵی یانەی شەترەنجی خانزاد و ئەمە دووەمین پاڵەوانیەتیە کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 2023 ئەنجام بدرێت.