ئومێد خۆشناو: پیرۆزە هەولێر
ئومێد خۆشناو: پیرۆزە هەولێر
بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گرنگەی کە ئەمشەو یانەی وەرزشی هەولێر لە یاریگای شەعب لە بەغدا توانی بە 3 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لە یانەی کارەبای سێیەمی ریزبەندی خولی عێراق بباتەوە، پیرۆزبایی لە هاندەرە بەئەمەكەكانی یانەی هەولێر و سەرۆکی یانە و دەستەی کارگێڕی و یاریزان و راهێنەر و سەرجەم وەرزشوان و وەرزش دۆستانی شارەکەمان دەکەین، هیوادارین یانەی هەولێری خۆشەویست کە مێژوو و ناوبانگی یانە و وەرزشی كوردستانە لە خولی عێراق سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنێ و هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبێت.
دووبارە پیرۆزە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاترین
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر