شاندی شاری ناشفێل: پرسی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی و مێژووی هونه‌رو مۆسیقا‌و گۆرانیان ئاڵوگۆركرد
شاندی شاری ناشفێل: پرسی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی و مێژووی هونه‌رو مۆسیقا‌و گۆرانیان ئاڵوگۆركرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023.5.23، شاندی بۆردی دەستە خوشکی شاری ناشفیل" سه‌ردانی هۆڵی میدیایان كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری گشتی هونه‌رو رۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندان پێشوازی گه‌رم كران ...
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پرسی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی و مێژووی هونه‌رو مۆسیقا‌و گۆرانی و رۆشنبیری گشتیان ئاڵوگۆركرد و ئه‌و توێژه‌یان به هه‌ستیار ناوزه‌دكرد" چونكه ئه‌وان زوتر دڕك به خه‌م و كۆژانه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و گوزارشت له ویژدانی زیندووی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
له وتووێژه‌كه‌دا دووپاتكرایه‌وه كه‌وا پێویسته سوود له ده‌رفه‌تی ده‌سته خۆشكی هه‌ولێرو ناشفێل ببینرێ بۆ ئاڵوگۆڕی هونه‌رو رۆشنبیری و شاره‌زا بوونی زیاتر له كه‌لتووره‌كانی هه‌ردوو شار.
جێگەی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ساڵی پار بەسەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، شاندێکی باڵای هەولێری پایتەخت سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشفێلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لە بارەی دەستەخوشکی شاری هەولێر و ناشفیل و برەودان بە پەیوەندییەکان ئەنجامدا.