سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ شاندی شاری ناشڤیل کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ شاندی شاری ناشڤیل کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ شاندی شاری ناشڤیل کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 23ـی ئایاری 2023، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن کووپەر، شارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێکهاتبوو.

لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرا، بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک، هەروەها رۆڵی ئەرێنی رەوەندی کوردستانی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .

لەلایەن خۆیانەوە شاندی شاری ناشڤیل، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.