شاندێکی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئێران
شاندێکی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئێران
لە پێناو پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بەمەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی دراوسێ، لەمنزیکانە شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتووە، بە سەردانێکی فەرمی دەچنە وڵاتی ئێران.
شاندەکە کۆتاییی ئەم مانگە کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان یاوەریانە دەچێتە وڵاتى ئێران و لە شاری ورمێ چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی "ورمێ، کرماشان، سنە" ئەنجامدەدەن.