پارێزگای هه‌ولێر: به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ل قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر: به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ل قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر
ئەمڕۆ دوو‌شه‌ممه رێكه‌وتی 29_5_ 2023 به ئاماده‌بوونی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو هێمن قادر‌و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار و یاریده‌ده‌ری پارێزگار له دیوانی پارێزگادا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ل قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو...
پارێزگاری هه‌ولێر دوای به‌خێرهێنانی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بووان به‌گشتی" ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی روون كرده‌وه" ئینجا دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كورته‌یه‌كی مێژوویی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی كارگێری كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كرد كه خۆی له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینێته‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران" شرۆڤه‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی حكومه‌تی ناوه‌ند خسته روو" دواتر هاته‌وه سه‌ر باسی ناوه‌رۆك و ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه" كه تایبه‌ته به هه‌ولێری پایته‌خت" به جۆرێك وه‌ك نه‌ریتێكی لێهاتووه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌وه مه‌به‌سته فیت باكی كار‌و پلانی ساڵانی حوكمرانیه‌تی خۆی وه‌ربگرێته‌وه" تاوه‌كو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و تێروانین و ره‌خنه‌و دنیابینی و تێبینیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ئیداره خۆجه‌ییه‌كاندا هه‌یه" ستراتیژیه‌تی خۆی دارێژێته‌وه و هه‌رچی باشتره بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و شاره‌و هاوڵاتیانی پێشكه‌شی بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی قائیمقامیه‌ته‌كان و ناحیه‌كان داوای راپۆڕتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی لێ‌كردن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی تیمه‌كه‌ی كرد له پارێزگا‌و قائمقایمیه‌ت و ناحیه‌و یه‌كه ئیداریه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌گشتی" كه لەهەموو سێكتەرەكانی ژیان شوێن په‌نجه‌یان دیار بووه" وەك چۆن له بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری سەربازی و خزمەتگوزاریەكانی تری ڕێگا و بان و كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ سه‌رباری ئاسته‌نگه‌كان گۆڕانكاری نه‌وعی به‌دی ده‌كرێ" ئه‌م پرۆسیسه عیمرانیه خزمه‌تگوزاریه‌شی بۆ شه‌ونخونی و په‌رۆشی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی وه‌سفكرد...
دواتر ده‌رفه‌ت به ئاماده‌بووان درا ئایدیا و داخوازی و گله‌ییه‌كانی خۆیان بخه‌نه روو" تاوه‌كو گه‌نگه‌شه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارو له یه‌كترتێگه‌یشتنێكی ئیجابیانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه ...