سبەى شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى ئێران دەکات

سبەى شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى ئێران دەکات

سبەى شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى ئێران دەکات

لە پێناو پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بە مەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەروازەی سنوورییەکان، سبەى چوارشەممە 2023.5.31، شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژوورە بازرگانییەکان، بە فەرمی سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی (ئازەربایجانى رۆژئاوا"ئورمیە"، کرماشان، سنە) بۆ ئەو مەبەستە دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.5.30