پارێزگارانی هەولێر و دهۆک، سەردانی لقی10ی پارتیان کرد
پارێزگارانی هەولێر و دهۆک، سەردانی لقی10ی پارتیان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.5.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە سۆران سەردانی بارەگای لقی10ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرهەم عەریف یاسین، بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان لقی10ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک کرا و تەئکید لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کرایەوە.