پارێزگارانی "ئورمیە، کرمانشان، سنە، کونسڵی گشتی ئێران لە هەولێر، پێشوازیان لە شاندی حکومەتی هەرێم کرد

پارێزگارانی

پارێزگارانی "ئورمیە، کرمانشان، سنە، کونسڵی گشتی ئێران لە هەولێر، پێشوازیان لە شاندی حکومەتی هەرێم کرد

شەوی چوارشەممە 2023.5.31، هەریەک لە پارێزگارانی "ئورمیە، کرمانشان، سنە وسەرکونسڵی گشتی ئێران لەهەولێر و ژمارەیەکی ترلە بەرپرسان"، پێشوازیان لە شاندی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان - ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و ناردنکاران.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارانی ئورمیە، کرمانشان، سنە، کونسڵی ئێران لەهەولێر وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و پاشان گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌ دەروازەی سنوورییەکان کرا.