ئورمیە ... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی گەورەی پیشەسازییان بەسەرکردەوە

ئورمیە ... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی گەورەی پیشەسازییان بەسەرکردەوە

ئورمیە ...
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی گەورەی پیشەسازییان بەسەرکردەوە

لەچوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکار و بەرهەمە پیشەسازییەکان، ئەمڕۆ هەینی 2023.6.2، شاندی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان - ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، کارگەیەکی گەورەی پیشەسازی دروستکردنی کۆنتێنەر و بۆدی و عەرەبانەی تڕێلەیان لەشاری ئورمییە بەسەرکردەوە کە (3) هەزار کرێکار کاری تێدا دەکات.

دوای ئەوەی بەش و هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەکەیان بەسەرکردوە، لەلایەن خاوەنی کارگەکەوە چۆنیەتی کارکردن و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و جۆری بەرهەم و شێواز و چۆنیەتی کارکردنی کارگەکە خرایەڕوو.