ئورمیە ... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکیان بەسەرکردەوە

ئورمیە ... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکیان بەسەرکردەوە

ئورمیە ...
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکیان بەسەرکردەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 2023.6.2، بە یاوەری پارێزگاری ئورمییە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان - ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، لە شاری ئورمییە نەخۆشخانەی میلادیان بەسەرکردەوە.

لەدیدارێکدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە باسی لە بەش و کارەکانی نەخۆشخانەکە و ڕێگاچارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و تیشکی خستەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشکەشی هاوڵاتییانی دەکەن.