سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشانگای هایتێکسی له هه‌ولێر كرده‌وه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشانگای هایتێکسی له هه‌ولێر كرده‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 6_6_2023، رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به به‌شداری سه‌دان کۆمپانیا لە چه‌ندین وڵاتی بیانی جیاواز پێشانگای هایتێکسی لە هەولێر کردەوە.
هایتێکس چالاکییەکی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و تەکنەلۆژیایە و تێیدا نوێترین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان نمایش دەکرێن و زیاتر له 400 بڕاندی جیهانی له پیشه‌نگاكه‌دا به‌رهه‌می خۆیان نمایش كردووه ...
له‌و رێوره‌سمه‌دا له كۆنفرانسێكی تایبه‌تدا چه‌ندین وته پێشكه‌شكرا" تێدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای له‌م شێوه‌یه خسته روو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" كه له رێگه‌ی خستنه رووی ئه‌و ئافراندنانه كه خۆشبه‌ختانه به‌شێكیان رووی شانازیه‌كه‌ی خۆماڵی بوونه‌كه‌یه‌تی" له‌و رێگه‌یه‌وه حکومەت لە بواره‌كانی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان زیاتر پشت بە توانا زاتییه‌كانی به‌رهره‌مه‌ندانی ناوخۆ‌و کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەبه‌ستێت و به كرداره‌كی ته‌رجه‌مه‌ی واقعی كاره‌كی ده‌كات ... شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه ئەمە چوارەمین جارە پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر دەکرێتەوە، ئه‌مساڵیش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانستخوازان و خاوه‌ن كۆمپانیا‌و بزنسمان و مامۆستایانی زانكۆ‌و هه‌واداران به‌شداریان له رێ‌و ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگەی هایتێکس له هه‌ولێری پایته‌ختدا كرد‌و بریاره تاوه‌كو 26ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت ..