بە سەرپەرشتی پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى ئاو ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتی پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى ئاو ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتی پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى ئاو ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2023.7.2، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئارى محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم، له‌ دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە پلان و بەرنامەى پارێزگاى هەولێر بۆ چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى ئاوى ماڵان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرانى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەر و بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا و بەرێوەبەرى ژمێریارى پارێزگا ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر تیشکى خستەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانى ئاو لە سنوورى پارێزگاى هه‌لێر، لەوبارەیەشەوە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەرى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا دەستکراوەبن و دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان بکەن بۆ چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێکى ئاو لەهەر شوێنێک هەبێت، لەوانەش لێدانى بیرى و چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکیەکانى ترى بیرەکان.

لە تەورێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى خستنە ڕووى چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرى کێشەى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر، پارێزگارى هەولێر دووپاتى کردەوە کە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو گرفتانەى هەن و تەئکیدى لەسەر خێڕاترکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان کردەوە.

لە کۆتایشدا، کۆبوونەوە بە پێویستى زانى هەر هاوڵاتییەک لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکەى هەولێر گرفت و کێشەى کەمى ئاوی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنى دەتوانێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8 )ى بەیانی تاکو کاتژمێر ( 10 )ى شەو پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:-

سنوورى شارەوانى یەک
07515250001
07515260001

سنووری شارەوانی دوو
07515250002
07515260002

سنووری شارەوانی سێ
07515250003
07505260003

سنووری شارەوانی چوار
07515250004
07515260004

سنووری شارەوانی پێنج
07515250005
07515260005

سنوورى شارەوانی شەش
07515250006
07515260006