لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر - خەبات

لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر - خەبات

بە گوژمەى نزیکەى ( 4 ملیار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر - خەبات)

لە چوارچێوەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی و لە پێناو كارئاسانی بۆ شوفێران و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، بە گوژمەی ( 3 ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەستکرا بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی ( هەولێر - خەبات ).
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات، کە ڕێگایەکی ستراتیژی و بازرگانی گرنگە و هەر سێ پارێزگای ( هەولێر، دهۆک، مووسڵ ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پکهاتووە لە سێ بەش، سایدی چوون لە سێ ڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە، لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە تاکو سێ ڕێیانی گوێڕ و لە بازگەی کانی قرژاڵە بە دووری ( 6,350 ) کم بەرەو قەزایی خەباتە، بەتەواوونی کار ئاسانی زۆری دەبێت بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان.
جێگەی باسە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر لە پێناو باشترکردنی دۆخی ڕێگاوبان و ئاسانکاریکردن بۆ شۆفێران و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان و ئەو هەوڵانەشی تەنیا بۆ شەقامەکانی ناوەوەی شار نییە، بەڵکو ڕێگاکانی دەرەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.