لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی، پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری لەگەڵ سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان کۆبووەوە
لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی، پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری لەگەڵ سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان کۆبووەوە
سەرلە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 5-7-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری لە بارەگای سەرەکی سەندوقی سعودی بۆ گەشە پێدان لە ریازی پایتەخت لەلایەن شێخ سولتان مورشید عەبدولرحمان بەرێوەبەری جێبەجێکاری سەندوقی سعودی بۆ گەشە پێدان و ئەندازیار فەیسەڵ ئەلقەحتانی جێگری بەرێوەبەری جێبەجێکاری سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان و ئەندازیار بەندەر ئەلعوبەید بەرێوەبەری گشتی کارگێری وڵاتانی عەرەبی و دکتۆرە رەندە ئەلهەزلی بەرێوەبەری گشتی ئاووئاوەرۆو شاندی یاوەری پێشوازی گەرم کران..
لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا سەرەتا تیمی سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان باسیان لە ئامانج و کارو چالاکییەکانی سەندوقەکە کردو کە لە مێژووی دەست بەکابوونیانەوە لە ساڵی 1974 تاوەکو ئەمرۆ کۆمەکی دەیان وڵاتیان لە ئاسیاو ئەفریقیاو ئەوروپاو ئەمریکای لاتینی کردووەو زیاتر لە 700 پرۆژەی ستراتیژیان لە سێکتەرەکانی تەندورستی و ئاوو ئاوەرۆ و پەروەردەو بەنداوەکان ئەنجامداوە…
هەر بۆ هەمان مەبەست ڤیدۆیەکی کارو چاڵاکییەکانیان خستە روو.
دواتر لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە سوپاس و پێزانی پارێزگاو شاندی یاوەری پێشکەش سەرۆکی جێبەجێکارو تیمی کارگێری سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان کرا بۆ پێشوازی گەرمیان و داوەتکردنیان بۆ ریازی پایتەخت، هەروەها سڵاوی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێ گەیاندن و بانگهێشتی فەرمی هەرێمی کوردستانی کردن …دوای ناساندنی تیمەکەی جەختی لە پەیوەندی مێژوویی سعودیاو هەرێمی کوردستان کردەوەو ئامانجی هاتنی شاندەکەی روونکردەوەو باسی لە ئەولەویەتی کارو پرۆژەکان کرد لە هەولێر…
هەروەها باسی لە کارو چاڵاکی مرۆڤدۆستانهی دهوڵهتی سعودیای كرد" بە تایبەتی ئەو چاڵاکیانەی سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان ئەنجامی داون كه ههمیشه پێشهنگ بوونه له پێشكهشكردنی كارو پرۆژەی خزمهتگوزاری گشتی بۆ وڵاتان و پهناگایهكی ههمیشهیی بوونه بۆ ئەو لایەنانەی پێویستیان بەو پرۆژانە هەیە…
هاوكات له میانی گفتوگۆی نێوانیاندا پارێزگاری ههولێر روونكردنهوهیهكی پێویستی لهبارهی گۆڕانكاری كهش و ههوا خسته روو" كه ئهمرۆ بۆته کێشەیەکی گەورە و لهسهر ئاستی باڵای جیهانیدا باس و خواسی لهبارهوه دهكری و داواشی كرد" كه شانشینی سعودیا شوێن پهنجهی یارمهتییهكانی خۆی بۆ هەولێری ههرێمی كوردستان لهم رووهوه بنهخشێنێ.
چونکە رۆژانە پێویستیەکان بۆ ئاوی خاوێن زیاتر دەبێت و هەولێریش جگە لە دانیشتووانی خۆی، پەناگەی زیاتر لە سەدان هەزار ئاوارەیە کە بەهۆکاری بەرقەراری ئاسایش و ئارامی روویان لە هەولێر کردووە و وەك هەر هاوڵاتییەكی شاری هەولێر پێویستیان بە ئاوی پاك هەیە …
دواتر لەلایەن مەسعود کارەش پریزتەیشنێك دەربارەی فڕاوان بوونی شاری هەولێرو سروشتی کێشەی ئاوی خاوێن کردو مەترسی ئەوەی خستە روو کە دوای چەند ساڵی داهاتوو ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت مەترسییەکان کێشەو گرفتی ئاو بەرەو دروستبوونی قەیران دەچێ …
دواتر لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە باس لە وردەکاری هونەری جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی ئاوی خاوێن کرا..
شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو شێخ مەحمود بەرێوربەری کارگێری کۆمپانیای کارو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…
سندوقی سعودی بۆ گەشە پێدان بەشێکە لە چوارچێوەی فراوانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان و ئامادەکراوە تا بەشێوەیەکی بەرفراوان و پراکتیکی یارمەتی و تازەگەری بەئامانج بگرێت بۆ وڵاتانی کۆمەك بەخش…