ریاز : پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری لەگەڵ دەستەی هەناردەکردن و بانکی هەناردەو وەبەرهێنانی سعودی کۆبووەوە
ریاز : پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری لەگەڵ دەستەی هەناردەکردن و بانکی هەناردەو وەبەرهێنانی سعودی کۆبووەوە
سەرلە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 5-7-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وشاندی یاوەری لەگەڵ دەستەی هەناردەکردنی سعودی و بانکی هەناردەو وەبەرهێنانی سعودی کۆبوونەوە …
لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا سەرەتا لە رێگەی داتاشۆوە کورتەیەك دەربارەی کارو پرۆژەو ئامانج و چاڵاکییەکانی هەریەك لە دەستەی هەناردەکردن و بانکی هەناردەو وەبەرهێنانی سعودی خرایە روو
دواتر لە لایەن تیمی پارێزگای هەولێرەوە گەنگەشە دەربارەی ئالیەتی کاری هاوبەشکراو جەخت لەسەر ئەو بوارانە کرایەوە کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و دەستەو بانکی هەنادەو وەبەرهێنانی سعودی…
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر باسی لە بایەخی ستراتیژی ئەم کۆبوونەوەیە کرد لەو روانگەوە ئەم بەشداری کردنە درێژەپێدەری پەیوەندییە مێژووییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سعودیایە …
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە روونە سعودیا مەیلی باشی هەیە و بۆ پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانیی نێوانیان هەوڵ دەدات ، ئەوەش هاندەرە بۆ پتەوکردن و ئاسانکاری کردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
بە تایبەتی ئێستا کە دەستەی پەرەپێدانی هەناردەکانی سعودیە،ئە رێگەی کۆمپانیاکانی سعودی بەشداری لە پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی دەکەن و پەیوەندییەکانیان قۆناغی بەرزی هاویشتووە…
لە کۆتای کۆبوونەوەکەدا کۆکبوون لەسەر گرتنەبەری رێکاری گونجاو بەمەبەستی پێکانی ئامانجە باڵاکان …
شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو شێخ مەحمود بەرێوربەری کارگێری کۆمپانیای کارو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…