ریاز : پارێزگاری هەولێر لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودی کۆبووەوە

ریاز : پارێزگاری هەولێر لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودی کۆبووەوە

ریاز : پارێزگاری هەولێر لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودی کۆبووەوە

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 5-7-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وشاندی یاوەری لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی سعودی جێگری وەزیرو یاریدەدەری کۆبوونەوە…
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی سعودی سەردانی پارێزگاری هەولێریان بەبەهادار وەسفکردو هەرێمی کوردستانیان بە ناوچەیەکی ستراتیژی پێناسە کردو دووپاتیانکردەوە کە لە بواری وەبەرهێناندا سعودیا لە پەرەسەندن و گەشەی فراوانی ئابووری و وەبەرهێنان دایە، بۆیە ئارەزوو دەکەن کە ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز بکەنەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێرای گەیاندنی سڵاوو رێزی تایبەتی بەرێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە وەزیری وەبەرهێنانی سعودی، هاوکات سوپاسگوزاری بۆ دیداری وەزیری وەبەرهێنان و شاندی وەزارەتی وەبەرهێنان دووپاتکردەوەو تاکیدی لەسەر گرنگی پێدانی زۆری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەپتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە لەگەڵ سعودیا کردەوەو بایەخی ستراتیژی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولای بە ئەرێنی هەڵسەنگاند…

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە گرنگی سازدانی کۆنفرانسی مانگی داهاتوو لە هەولێر کردو بەشداری کردنی فراوانى وەبەرهێنەرانی سعودیای بە درێژەپێدەری پەیوەندییە مێژووییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سعودیا لە قەڵەمدا.
ئەوەشی روونکردەوە کەوا سعودیا ناوێکی گەورەیە لەسەر ئاستی وەبەرهێنان و خودان سەرمایەی قەبەو تەجروبەی دەوڵەمەندە، هاوکات روئیای ئەرێنی هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەمان ئامانجیش لە تموحی هەرێمی کوردستانە کە وەبەرهێنەرانی سعودیا بەدی بهێنن …
ئەوەش هاندەر دەبێ بۆ پتەوکردن و ئاسانکاری کردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو شێخ مەحمود بەرێوربەری کارگێری کۆمپانیای کارو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…