ریاز: پارێزگاری هەولێر شاری فەناری پیشەسازی بەسەر دەکاتەوە

ریاز: پارێزگاری هەولێر شاری فەناری پیشەسازی بەسەر دەکاتەوە

ریاز: پارێزگاری هەولێر شاری فەناری پیشەسازی بەسەر دەکاتەوە

سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی 6-7-2023 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانێکی مەیدانیان بۆ کۆمپانیاکانی شاری فەناری پیشەسازئ ئەنجامدا، کە دووەمین گەورەترین شاری پیشەسازیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و لەسەر رووبەری 720 کیلۆمەتری چوار گۆشە بنیاد نراوە…
شاندەکەی پارێزگای هەولێر لە لایەن سەرۆکی جێبەجێکاری شاری فەنار پێشوازی کران …
لە دیدارێکدا گفتوگۆی تێرو تەسەل دەربارەی ئەو ئالیەتانە کرا کە دەکرێ وەکو ئەجیندای پرۆژەکانی ئایندە لە نێوان هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی سعودیا رێکەوتنیان لەسەر بکرێ…
شاندەکە بە زانیاری وردو داتای کارو بەرهەمەکانی شاری فەنار تەیار کران، بە تایبەتی لەو پرۆژانەی تایبەتن بە کارەباو سیرامیك و مقاوەلاتی ئەو کەرەستانە لە بازارەکانی جیهان رەواجی زۆریان لەسەرە…..
لە میانی سەردانەکەیان شاندەکە سەردانی مەیدانی شوێنی کارو دروستکردنی بەرهەمەکانی شاری فەناریان کردو ئاشنای کوالێت و تەکنۆلۆژیای پێشتکەوتوویان بوون…
کۆمپانیاکانی شاری فەنار نزیکەی 20 کۆمپانیای گەورەی لە بوارە جیاوازەکانی هەیە و زیاتر لە 4000 فەرمانبەرو ئەندازیاری شارەزا لە خۆی دەگرێ…

شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…