ریاز: پارێزگاری هەولێر کۆمپانیای ئەکوا پاوەر بەسەر دەکاتەوە

ریاز: پارێزگاری هەولێر کۆمپانیای ئەکوا پاوەر بەسەر دەکاتەوە

ریاز: پارێزگاری هەولێر کۆمپانیای ئەکوا پاوەر بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی 6-7-2023 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکانی ئەکوا پاوەری کرد کە لە بواری تەکنۆلۆژیای ئەلکتریکی سعودیا بە یەکێك لە کۆمپانیا گەورەکان هەژمار دەکرێ….

شاندەکەی پارێزگای هەولێر لە لایەن سەرۆکی جێبەجێکاری ئەکوا پاوەر پێشوازی کران و سەردانی شاندی پارێزگای هەولێریان بەبەرزی نرخاندو هیوایان خواست دەرفەت فەراهەم بکرێ بۆ هەماهەنگی زیاترو ئەنجامدانی کارو پرۆژەی ستراتیژی هاوبەش…
لە دیدارەکاندا گفتوگۆی تێرو تەسەل دەربارەی ئەو ئالیەتانە کرا کە دەکرێ وەکو ئەجیندای پرۆژەکانی ئایندە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی سعودیا رێکەوتنیان لەسەر بکرێ…
پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا وەبەرهێنەکانی سعودیا لە پرۆسەی بونیادنانی سەرخانی هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای ئەکوا پاوەری بانگهێشت تاوەکو لە کۆنفرانسی هاوبەشی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودی بەشداری بکەن …
شاندەکە زانیاری وردو داتایان دەربارەی کارو بەرهەمەکانی ئەکوا پاوەر وەرگرت بە تایبەتی لەو پرۆژانەی تایبەتن بە کارەبای وزەی خۆرو پاڵفتە کردنی ئاو و پترۆ کیمیاوی و ئەو کەرەستانە لە بازارەکانی جیهان رەواجی زۆریان لەسەرە…..

شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…