ریاز : کۆبوونەوەی وردەکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەلخورەیفی و ئەمنیانتات
ریاز : کۆبوونەوەی وردەکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەلخورەیفی و ئەمنیانتات
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بەیاوەری مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هونەری کرد کە لەگەل شاندی کۆمپانیای ئەلخورەیفی و ئەمنیاتات بەرێوەچوو…
لەو کۆبوونەوەیەدا بیرو ڕا لەسەر کۆمەلێك ئەجیندای کاری هاوبەش تایبەت بە مەسەلەی ئاوو ئاودێری کرا …
هاوکات جەخت لەسەر وردەکاری و ئالیەت و شێوازەکانی ئەنجامدانی کارو پرۆژەکان کرایەوە. هەردوو لایەنی بەشداربووی کۆبوونەوەکە تێگەیشتنی هاوبەشیان بۆ ئەنجامدانی پلانی پرۆژەکان هەبوو، بە جۆرێک کە بەرژەوەندی هەردوو لای تێدا فەراهەم بکرێ….
شایەنی باسە هەریەک لە رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…