هه‌ولێر و ناشڤیل به فه‌رمی بوونه ده‌سته‌خوشك
هه‌ولێر و ناشڤیل به فه‌رمی بوونه ده‌سته‌خوشك
دواى ئەوەى لە 2022.5.16، شاندێکى پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردانى شارى ناشقیل-ى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ ئەنجومەنى شارى ناشفیل و سەرۆکى شارەدارى و بۆردى دەستەخۆشکى شارەکە لە پێناو بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە بوارى (کەللتورى، فەرهەنگى، ئابوورى، بازرگانى، وەبەرهێنان) ئەنجامدا و لە 2023.5.20، شاندێکی شارەوانی ناشڤیل بەسەرۆکایەتى جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل، سەردانی شاری هەولێریان کرد و دووبارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگ و بەسەرکردنەوەیان بۆ شوێنە جیاوازەکانی هەولێر ئەنجامدا، ئەمڕۆ ئەنجومەنى شارەوانى ناشفیل به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارى دەستەخۆشکى هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناشڤیل په‌سند كرد.
به‌مه‌ش هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بووە ده‌یه‌مین ده‌سته‌خوشكی شاری ناشفیل له جیهان و یه‌كه‌مین شاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ده‌سته‌خوشكبوونی هەردوو شارى هەولێر و ناشفیل رۆڵێكی گه‌وره له بەرە و پێشوەچوونى په‌یوه‌ندییە (كولتووری، شاره‌وانی، په‌روه‌رد، ته‌ندروستی، هونه‌ری و وه‌رزش) و سێکتەرەکانى تر‌ى نێوان هه‌ردوولا دا ده‌گێڕێت، لە دەستەخوشک بوونى هەولێر و ناشفیل سودمەندى یەکەم هاوڵاتییانە، ئەوەجگە لەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکاش دەباتە قۆناغێکى دیکە، بۆ ئەو مەبەستەش لەم نزیکانە شاندێکى پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر سەردانى شارى ناشفیل دەکات، بۆ واژووکردنی یاداشتى فەرمی دەستەخۆشکى نێوان هەردوو شار.
بەمبۆنەیەوە وێڕاى پیرۆزبایی لەهاوڵاتییان و هاوشاریانى شارەکەمان، بەپێویستى دەزانین سوپاسى هەموو ئه‌و لایه‌نانه بکەین كه هۆكاربوونه بۆ لە یەکتر نزیکردنەوە و داڕشتنى پڕۆژەى ده‌سته خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشفێل، هەروەها سوپاس بۆ هەوڵ و ڕۆڵى کاریگەری ڕه‌وه‌ندی کوردی له شارى ناشفیڵ و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتۆن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی دۆستانی کوردستان لە پێناو دروستکردنى دەستە خوشکى لە نێوان شارى ناشڤیڵ و شارى هەولێرى پایتەخت.
پارێزگاى هەولێر
2023.7.7