رۆژنامەی ئەلجەزیرەی سعودی بە راپۆڕتێك ناوەرۆکی پەیامی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ ریازی پایتەختی سعودیا بڵاودەکاتەوە…

رۆژنامەی ئەلجەزیرەی سعودی بە راپۆڕتێك ناوەرۆکی پەیامی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ ریازی پایتەختی سعودیا  بڵاودەکاتەوە…

رۆژنامەی ئەلجەزیرەی سعودی بە راپۆڕتێك ناوەرۆکی پەیامی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ ریازی پایتەختی سعودیا بڵاودەکاتەوە…

رۆژنامەی ئەلجەزیرەی سعودی، کە رۆژنامەیەکی فەرمی رۆژانەی سیاسی گشتییە و بارەگاکەی لە ریازی پایتەختی شانشینی سعودیایە، له راپۆڕتێکی تێرو تەسەلدا ئاماژە بەو دیدارو کۆبوونەوانە دەدات کە شاندی باڵای پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری بۆ شانشینی سعودیا ئەنجامیاندا…
رۆژنامەی ئەلجەزیرە لە ژمارەی رۆژی یەکشەممەی خۆیدا ئاماژە بەو دیدارە گرنگە دەکات کە سوڵتان بن عەبدولرەحمان سەرۆکی جێبەجێکاری سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری لە بارەگای سەرەکی سەندوقی سعودی بۆ گەشە پێدان لە ریازی پایتەخت بەیەکی گەیاندوون …

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان باسیان لە ئامانج و کارو چالاکییەکانی سەندوقەکە کردوە،کە لە مێژووی دەست بەکاربوونیانەوە لە ساڵی 1974 تاوەکو ئەمرۆ کۆمەکی دەیان وڵاتیان لە ئاسیاو ئەفریقیاو ئەوروپاو ئەمریکای لاتینی کردووەو زیاتر لە 700 پرۆژەی ستراتیژیان لە سێکتەرەکانی تەندورستی و ئاوو ئاوەرۆ و پەروەردەو بەنداوەکان ئەنجامدا….

رۆژنامەی ئەلجەزیرە ئاماژە بەو پیشەنگایە دەکات کە بە بۆنەی هاتنی پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری ئامادە کرابوو کە تێدا دەیان تابڵۆی کارو چاڵاکییەکانی سەندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان نمایشکرابوو کە لە وڵاتانی جیهان ئەنجامیانداوە …

رۆژنامەی ئەلجەزیرەی سعودی جەخت لەسەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە کراوە کە باسیان لە وردەکاری هونەری جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی ئاوی خاوێن کردووە…

شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو شێخ مەحمود بەرێوربەری کارگێری کۆمپانیای کارو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…

سندوقی سعودی بۆ گەشە پێدان بەشێکە لە چوارچێوەی فراوانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان و ئامادەکراوە تا بەشێوەیەکی بەرفراوان و پراکتیکی یارمەتی و تازەگەری بەئامانج بگرێت بۆ وڵاتانی کۆمەك بەخش…