کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان بە بۆنەی یادی سەری ساڵی کۆچی (١٤٤٥ )کە سەری ساڵی هجریە مەراسیمێکی سازکرد
کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان بە بۆنەی یادی سەری ساڵی کۆچی (١٤٤٥ )کە سەری ساڵی هجریە مەراسیمێکی سازکرد
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (١٤٤٥) ئەمشەو 18-7-2023 لە مزگەوتی سەواف بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی رێکخستنی پارێزگای هەولێرو پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و عەمید شوان عارەب بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و سەید سدیق بەرێوەبەری ئاوقافی هەولێرو پیاوانی ئاینی شێخانی تەریقەت، بەشداریان لە پیرۆز راگرتنی ئەم یادە پیرۆزە کرد، کە کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان رێکیان خستبوو…
لەو مەراسیمەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر ئەم یادە ئاینی و مێژوویە شکۆدارەی لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز کردو
گەرمترین پیرۆزبایی تایبەتی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان و هەولێر کرد، هیوای خواست ئەم یادە پڕ خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بێت بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و هۆکارێك بێت بۆ برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان ….
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە سەری ساڵی كۆچی لە رۆژی كۆچكردنی پێغەمبەری سەردار ( دروودی خوای لەسەر بێت) لە مەككەوە بۆ مەدینە، بە یەكەم رۆژی ساڵی كۆچی دیاریكراوە …